مەرجەکانی بەکارهێنەران Licenses

بەخێربێیت بۆ ئاپی ناسین، کە دەتوانی لێرەوە پۆستی وێنە و ڤیدیۆکانت بکەیت و لەگەڵ شوێن کەوتوان و هاوڕێیانت هاوبەشیان بکەیت. ❤️

ئاپی ناسین پڕۆژەیەکی بچووکە بۆ کۆکردنەوەی کوردانی جیهان لە یەک شوێن بۆ زیاتر ئاگادار بوون لەیەک و دۆزینەوەی هاوڕێی نوێ. 👫

ئەو خزمەتگوزارییە رێگات پێدەدات کە پۆستی تێکست و وێنەت بکەیت و لە سێرڤەرەکانی ئێمە پاشەکەوت دەکرێن. تکایە ئاگادار بە کە خۆت بەرپرسیاریت لە بڵاوکردنەوەی ئەم وێنە و ڤیدیۆیانەی کە پۆستیان دەکەیت. هەموو بابەت و وێنە و ڤیدیۆکان بەرگری تەواویان لێ دەکرێت لە لایەن ئێمەوە کە لە سێرڤەرەکانی ئەمازۆن پاشەکەوت دەکرێن. تکایە لەو راستییەش ئاگاداربە کە ئێمە ووشەی نهێنی هەژمارەکان موشەفەر دەکەین و لە رێگای تەکنیکی SSL ەوە دەگوازینەوە کە بە هیچ جۆرێک مەترسی لەسەر نابێت و ووشەی نهێنی وەک خۆی لە داتابایس پاشەکەوت ناکەین. 🔐

هەندێک جار لە کاتی بەکارهێنانی ئاپ لەوانەیە وێنە و پۆستی نەشیاو ببینیت. تکایە هەوڵ بدە ئەم بابەتانە ریپۆرت بکەی بۆمان بۆ ئەوەی لای خۆمان سەیریان بکەینەوە و ئەگەر پەیوەستی کرد لە داتابەیس لایان ببەین. 🤨

هیوادارین ئەم ئاپە سوود بگەیەنێت و کاتێکی خۆشی لێوە بەسەر ببەن. 😊

ئەگەر هەر پرسیار و کێشەیەکتان هەبوو تکایە لە بەشی پەیوەندی ئاگادارمان بکەنەوە. 📲